دوو ملیار دینار بەسەر 11 هەزار کەسدا دابەش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دوو ملیار دینار بەسەر 11 هەزار کەسدا دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، پارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا هاوکاریی کۆمسیۆنیان کردووە گەیشتە دهۆک و لە ڕۆژی 5/6/2022 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6/2022، خالد عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ''بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دینار گەیشتە دهۆک و بەسەر 11 هەزار کەسدا دابەش دەکرێت کە لە ڕۆژی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی عێراقدا هاوکاریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیان کردووە''.

ئاشکرایشی کرد: ''لە دهۆک 10 بانک دەستنیشان کراون بۆ دابەشکردنی پارەی پاداشتی کۆمسیۆن بەسەر فەرمانبەران و کارمەندانی کۆمسیۆندا و هەر فەرمانبەرێک بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەوانەی مامۆستای زانکۆ و دەرچووی کۆلێژەکانیشن و هاوکاریی کۆمسیۆنیان کردووە، بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن''.