دەرهێنەری فیلمی (پشیلەی رەش) دێتە هەرێمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەرهێنەری فیلمی (پشیلەی رەش) دێتە هەرێمی كوردستان

بەهرام ڕادان، ئەستێرەی سینەمای ئێران، پەیامێکی تایبەتی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان ناردووە و رایگەیاندووە، كە فیلمی (پشیلە ڕەش) بە ژێرنووسی کوردی لەم هەفتەیەوە لە سینەماکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نمایش دەکرێت، “ئێمەش لە هەوڵ داین تاکوو بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هەندێک لە ستاف و ئەکتەرانی فیلمەکە، سەردانی کوردستان بکەین و ببینە میوانی ئێوە، هیوادارم کە ئەم کارە ڕووبدات و لەنزیکەوە ئێوە ببینین”.

فیلمی سینەمایی (پشیلە ڕەش) لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی، لە سینەمای (ئێمپایێر)ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر و هەروەها لە سینەمای (دهۆک مۆڵ) لە شاری دهۆک پێشكەش دەكرێت.

فیلمی (پشیلە ڕەش) ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی هەیە و ڕوانینێکی هەیە بە مەسەلەکانی ئەمڕۆی گەنجان. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی کەریم ئەمینی، لە بەرهەمهێنانی بەهرام ڕادان، ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئێرانە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران تیایدا بەشداریی دەكەن.