ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا بە خۆیدا نەچێتەوە، ڕووسیا یەک یەک لەناویان دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا بە خۆیدا نەچێتەوە، ڕووسیا یەک یەک لەناویان دەبات

شرۆڤەکارێکی سیاسی، داوا لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، بە خۆیاندا بچنەوە و یەکگرتوو بن بەرامبەر بە ڕووسیا، بەپێچەوانەوە ڕووسیا یەک یەک لەناویان دەبات.

لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسڵ، بڕیار درا گەمارۆی ئابووری بخرێتە سەر ڕووسیا، بەڵام بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا دژی ئەو بڕیارە بوون و تاوەکوو ئێستا هەنگاوی کردەییان نەناوە بۆ سزادانی ڕووسیا.

بۆیە ئەلێکساندەر ڤۆن نەهمەن، نووسەری دیاری ئاژانسی (DW) دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری دا لەڕووی ئابوورییەوە سزای ڕووسیا بدات، بەڵام دەرکەوت کە تاوەکوو ئێستا نەیانتوانیوە بەرامبەر بە سزادانی ڕووسیا یەکگرتوو بن.

ئەو دەڵێت: ”ئەو وڵاتانەی تاوەکوو ئێستا سزای ئابووریی ڕووسیایان نەداوە، بەوەی کڕینی گازی سروشتی و نەوتەکەی کەم بکەنەوە، پێ ناچێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕیارە بدەن، بۆیە ئەمە لە بەرژەوەندیی ڕووسیایە. تاوەکوو ئێستاش ڕووسیا ڕۆژانە بایی یەک ملیار یۆرۆ نەوت و گازی سروشتی بە ئەورووپا دەفرۆشێت، بۆیە دەبێت خۆیان لە دەستی ڕووسیا ڕزگار بکەن و بەدیلی ڕووسیا بدۆزنەوە''.

ئەو نووسەرە پێی وایە، ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا بە خۆیدا نەچێتەوە، ڕووسیا یەک یەک لەناویان دەبات.