سوپای ئەمریكا راپۆرتێكی گشتی لەبارەی ڕێژەی خۆكوشتنی سەربازەكانی دادەخات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سوپای ئەمریكا راپۆرتێكی گشتی لەبارەی ڕێژەی خۆكوشتنی سەربازەكانی دادەخات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی "ئارمی تایمز"ی ئەمریكی كە تایبەتە بەبواری سەربازییەوە، ئاشكرای كرد سوپای ئەمریكا راپۆرتێكی گشتی داخستووە كە تایبەت بووە بە ئامارەكانی ڕێژەی خۆكوشتنی سەربازانی سوپای ئەمریكا.

راپۆرتەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بڵاوكردنەوەی سوپا لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی لەناو سوپای ئەمریكادا خۆیان كوشتووە، ئامادە كراوە، بەڵام سوپای ئەمریكا لەژێر ناونیشانی نەهێشتنی دیاردەی خۆكوژی، راپۆرتەكەی داخستووە.

رۆژنامەكە رای گەیاندووە كە سەركردایەتی سوپای ئەمریكا لە كاتی خۆیدا پێڕاگەیشتوون و نەیانهێشتووە زانیارییەكانی ناو راپۆرتەكە بڵاوبێتەوە و بە خەڵك بگات.

جێی باسە ماوەی چەند ساڵێكە سوپای ئەمریكا ژمارەیەك پێداچوونەوەی بە ڕێوشوێنەكانی دیودەری "شەفافیەت"دا كردووە و چەندین زانیاریی گرنگ لەبارەی سوپاكەوە لە ڕای گشتی دەشارنەوە و بە پێویستی نازانن بێنە بڵاوكردنەوە.