لە مەراسیمێكدا، بە بەشداریی ژمارەیەک كەسایەتیی ئەكادیمی و حكوومی و كۆمەڵایەتی و نووسەر و ڕۆشنبیران، ڕێوڕەسمی ناساندی كتێبی (ماوەت لە وڵاتی بابان)دا، لە شارۆچکەی ماوەت بەڕێوە چوو.
کتێبەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر عەبدولقادر حەمەئەمین، لەسەر مێژوو و پێگەی ماوەت لە میرنشینی بابان نووسراوە.
دوای خوێندنەوە بۆ ناوەڕۆکی کتێبەکە، دەرگای گفتوگۆ كرایەوە و ئامادەبووان سەرنج و تێبینییان لەسەری خستە ڕوو.
دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە نووسەر كرا و لەکۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر بەشداربوانی مەراسیمەکە دابەش کرا.