كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق.. داهاتی یەك مانگی نەوت 11 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێ

داهاتی فرۆشی نەوت بەراورد بە مانگی چوار، لە مانگی پێنجدا نزیکەی یەك ملیار دۆلار زیاتر بووە و گەیشووەتە 11ملیار و 436 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی6ی2022، وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕاگەیانراوێکدا، وردەکاریی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کردووە، كە "لە مانگی ئایاری ڕابردوودا 102 ملیۆن و 303 هەزار و 20 بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە و داهاتەکەی 11 ملیار و 436 ملیۆن دۆلار بووە".

ئاماژەی بەوەش داوە: "98 ملیۆن و 946 هەزار و 914 بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرهێنراوە، تەنیا سێ ملیۆن و دوو هەزار و 133 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەرهێنراوە".

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشکراشی کردووە، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوت سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بووە.

لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، عێراق بایی 101 ملیۆن و 390 هەزار و 662 بەرمیل نەوتی خاوی هەنار دەکرد و داهاتەکەیشی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 هەزار دۆلار بوو.