بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 650 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 650 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ، چوارشەممە 1/6/2022 گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی ناحیەی دەرکارێی کرد. لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی خاڵکی ناوچەکە و ناحیەی دەرکارێ، لەسەر جێبەجێکردنی چەندان پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی چوار ملیار و 650 ملیۆن دینار ڕەزامەندی دراوە کە لە بودجەی گەشەپێدانی هەرێمی دابین دەکرێت.

ئەو پرۆژانەی ڕەزامەندییان بۆ دەرکراوە بریتین لە دروستکردنی شەقامی ناوخۆی 12 مەتری و 15 مەتری و 20 مەتری، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانیی دەرکارێ و دروستکردنی ڕێگا ناوخۆکانی کۆمەڵگەی بیرسڤێ و دەرکردنی ئاوەڕۆکانی بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار و دروستکردنی ژووری پەمپ و دابینکردنی پەمپ و پێداویستییەکانی بۆ پڕۆژەی ئاوی هیزاوا-دەرکارێ بە گوژمەی سەد ملیۆن دینار و چاککردن و نووژەنکردنەوەی ڕێگای گوندەکانی بەرزیر و شەرانش تا دەشتەتەخ و چاککردن و نووژەنکردنەوەی ڕێگای گوندی ئیسف ئاغا و گوندک ئەیوب و سنداڤا بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار و نووژەنکردنەوەی سیلاڤی شەنرانش و ئەشکەوتی بهێرێ بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار.

ڕەزامەندی لەسەر ئەوەش دراوە کە بە گوژمەی سێ ملیار و 50 ملیۆن دینار نەخۆشخانەیەک لە جۆری Class A  و جووتسایدی سەرەکیی ناوخۆی دەرکارێ دروست بکرێت.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری ناحیەی دەرکارێ ڕایگەیاند، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ئەرک و مافە، بەتایبەتی لە ناحیەی دەرکارێ و گوتیشی: ''ئەو پرۆژانەی لە سنووری ناحیەی دەرکارێ بە بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە واری جێبەجێکردندا گوژمەکەیان دەگاتە یەک ملیار و 75 ملیۆن و 430 هەزار دینار، لەوانە زیادکردنی پێنج پۆل بۆ قوتابخانەی هەست لە هیزاوا بە گوژمەی 141 ملیۆن و 430 هەزار دینار و تەواوکردنی بینای قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە دەرکارێ-هێزاوا بە گوژمەی 788 ملیۆن دینار و لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی لە گوندی بوسەل بە گوژمەی 46 ملیۆن دینار، لەگەڵ نووژەنکردنەوەی هۆڵی بیرەوەرییەکان لە ناحیەی دەرکارێ بە گوژمەی 83 ملیۆن دینار''.