پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو له‌باره‌ى شێوازى خه‌وتنه‌وه‌ هۆشدارى ده‌دات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو له‌باره‌ى شێوازى خه‌وتنه‌وه‌ هۆشدارى ده‌دات

ئاژانسی هەواڵی (RT)ی ڕووسی ڕایگەیاند، د. جۆرجی سابیگۆ، پزیشکی پسپۆڕی هەناو، ئاشکرای دەکات کە خەوتن لە ڕووناکیدا کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

ئەو پزیشکە ڕووسییە ئاماژە بەوە دەکات کە واز لە بەکارهێنانی ڕووناکیی سپی، یان شین لە ژووری خەوتندا بهێنن.

د. جۆرجی سابیگۆ دەشڵێت: ''بێگومان ڕووناکی کار دەکاتە سەر چۆنیەتیی خەوتن و ماوەی خەو کەم دەکاتەوە و وەک ئەوە وایە مرۆڤ لە شەودا کاری کردبێت و بەردەوامیی ئەم گۆڕانەش خەوی ئاسایی تێک دەدات و کەسەکە زوو زوو بەخەبەر دێت و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، هەوکردن و تەنانەت شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە''.