لیرەی توركی لە چاوەڕوانی داڕووخانێكی زۆر گەورەدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لیرەی توركی لە چاوەڕوانی داڕووخانێكی زۆر گەورەدایە

لە ماوەی یەك مانگدا، لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، 9% بەهای خۆی لە دەستداوە، ئاژانسی رۆتەرزیش پێشبینی دەكات، لیرەی توركی دووچاری داڕووخانێكی زۆر گەورە ببێتەوە.

رۆیتەرز، هەڵسەنگاندنی بۆ بانكی ناوەندی توركیا و لیرەی توركی كردووە، پێشبینی دەكات لیرەی توركی دووچاری داڕووخانێكی گەورە ببێتەوە.

لە 2022، لیرەی توركی 20% بەهای خۆی لەدەستداوە، هەروەها هەڵاوسانی ئابووریش گەیشتووەتە 70%، بۆیە رۆیتەرز پێیوایە، ئەم داڕووخانە بەردەوام دەبێت.

رۆیتەرز دەنووسێت: ”گرانبوونی نرخی نەوت و گازی سروشتیی، وای كردووە كە توركیا دووچاری هەڵاوسانی ئابووری ببێت. هەروەها لیرەی توركیش كەوتووەتە بوارێكی زۆر قورسەوە“.

لە مانگی 12ی 2021 بانكی ناوەندی توركیا دەستی بۆ پارەی یەدەگ برد تا بتوانێت بەر بە داڕووخانی لیرەی توركی بگرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی پارەی یەدەگی توركیا كەمتر بووەتەوە لە 55 ملیار دۆلار، بۆیە رۆیتەرز پێشبینی دەكات، داڕووخانێكی گەورە روو لە لیرەی توركی بكات بەرامبەر بە دۆلار.

لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەكی خێرا هەڵاوسانی ئابووری لە توركیا بەرز دەبێتەوە، بەڵام بانكی ناوەندی توركیا رێژەی سووی لە 14% هێشتووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبیییەكانی رۆیتەرز، بەهۆی ئەوەی توركیا دژی ئەندامبوونی سوید و فینلەندایە لە ناتۆ، بۆیە ئەمە وای كردووە، كە نێوانی توركیا و وڵاتانی ئەورووپا گرژی تێبكەوێت، بۆیە ئەو بانكانەی بیانین و بانكی وەبەرهێنن، پارەكانیان لە بانكەكاندا كەم كردووەتەوە، ئەمەش وای كردووە كە لیرەی توركی بەهاكەی دابەزێت.