دەمیرتاش بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا: شەرم دامدەگرێت بەو حاڵەوە دەتانبینم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەمیرتاش بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا: شەرم دامدەگرێت بەو حاڵەوە دەتانبینم

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە تازەترین هەڵوێستیدا بەرامبەر بە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا، دەڵێت تكاتان لێدەكەم بە خۆتاندا وەرنەوە و ئەو سیاسەتەی ئێستاتان ناتانباتە هیچ شوێنێك.

دەمیرتاش، لە تازەترین وتاریدا، پێیوایە 70%ی دەنگدەری توركیا لەگەڵ گۆڕینی دەسەڵاتن و چاویان بڕیوەتە ئۆپۆزسیۆنی توركیا و چاوەڕێن ئەوان رێگەچارەیەك بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزنەوە.

دەمیرتاش دەنووسێت: ”70%ی دەنگدەری توركیا لەگەڵ گۆڕینی دەسەڵاتن. وچاویان بڕیوەتە ئۆپۆزسیۆنی توركیا و چاوەڕێن ئەوان رێگەچارەیەك بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزنەوە. بەشێكی زۆری دەنگدەرەكان دوو دڵن دەنگ بە كام لایه‌ن بدەن، بەداخەوە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش لە توركیا لەو دەنگدەرانە دوو دڵترن، تكاتان لێ دەكەم وەرنەوە سەر خۆتان“.

لەبەشێكی دیكه‌ی وتارەكەیدا، دەمیرتاش رەخنە لە ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەگرێت، چونكە دوو دڵن لەوەی كێ بكەنە ركابەری رەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا.

بۆیە دەڵێت: ”وەكوو سیاسییەك، كە لە گرتوخانەم، شەرم دامدەگرێت بەو حاڵەوە دەتانبینم. ئێوە دەبێت پەیامێكی هاوبەش و جیدیتان هەبێت و وڵات لە كەناری كەوتنە ناو كەندەوە دەربكەن و ئەمە بەرپرسیارییەتی هەمووتانە“