دەستەی وەبەرهێنان ئاشكرای دەكات، سەرمایەی وەبەرهێنان 66 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەمساڵیش 28 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا، 28 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه، كه ته‌نیا یه‌ك مۆڵه‌تیان نیشته‌جێبوون بووه و مۆڵه‌ته‌كانی دیكه له ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی دیكەدا دابه‌ش بوونە".
بەرپرسەكەی دەستەی وەبەرهێنان ئاشكراشی كرد: "28 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه، به به‌راورد به ساڵی رابردوو مۆڵه‌تپێدان سەداسەد زیادی كردووه و ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی سروشتیی خۆی".
له هه‌ولێر 12 پرۆژه و له سلێمانی 12 پرۆژه و له دهۆك 2 پرۆژه و له گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش مۆڵه‌تی چه‌ندین پرۆژه‌یان داوه.
ئەوەشی خستە ڕوو: "له‌و 28 مۆڵه‌ته‌ی دراوە، ته‌نیا یه‌ك مۆڵه‌تیان بۆ نیشته‌جێبوون بووه، ئەوانی دیكە زۆربەیان پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاریین".
کۆی سەرمایەی ئه‌و پرۆژانه‌ى 2022 دەكاتە 274 ملیۆن دۆلار و 166 ھەزار و 481 دۆلار
بەپێی ئاماری دەستەی وەبەرھێنان، سەرمایەی گشتیی وەبەرھێنان لە هەرێمی کوردستان تاكوو ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 66 ملیار دۆلار و وەبەرھێنانی بیانییش لەزیادبووندایە.
د. ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند: "هۆکارەکانی زیادبوونی وەبەرهێنانی بیانی دەگەڕێتەوە بۆ یاسای وەبەرهێنان و هەبوونی ئاسایش، کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەری بیانی بێنە هەرێمی کوردستان و وەک وەبەرهێنەری ناوخۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت"