كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حكوومەتی عێراق: ئامادەین رەشنووسی بودجەی 2022 تەواو بكەین

 

ڕاوێژکارێكی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022، چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو و ئاشكرای دەكات، ئامادەن پڕۆژە بودجە بنێرن بۆ پەرلەمان، ئەگەرچی دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، نابێت حكوومەتی ئێستا بودجە ئامادە بكات.

‏هەیسەم ئەلجبووری، ڕاوێژکاری تەکنیکیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی رایگەیاند: "حکوومەت ئامادەیە ڕەشنووسی بودجەی 2022 تەواو بکات".

‏ئاماژەی بەوەش كرد: "حکوومەت ئامادەیە هەرکاتێک ئەنجومەنی نوێنەران داوای ناردنی بودجە بكات، بۆیان رەوانە بكەین، ئەگەرچی بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی ڕوون بووەتەوە، کە حکوومەتی ئێستا ناتوانێت بودجە بنێردرێت بۆ پەرلەمان".

‏ هەیسەم ئەلجبووری، روونی كردەوە: "ناردنی بودجە دەكەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنی نوێنەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە یاسای بودجە پەیوەندیی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە و تایبەتمەندیی هەیە، بۆیە بەپێی ئەو لێكدانەوەیە جێبەجێ دەکرێت، كە بۆ سەركۆمار نێردراوە".

ئەو راوێژكارەی مستەفا كازمی دەشلێت: "ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر سەرۆکایەتیی خۆدا دەتوانێت نامەیەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی بکات و داوای یاسای بودجە بکات".

ئاماژە بەوەش دەکات: "دەستووری عێراق مادەیەکی لەسەر یاسای بودجە و میکانیزمەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم یاسایە دیاریكردووە، پاشان یاسای 6ی ساڵی 2019، کە میکانیزمەکانی ناردنی بودجەی دیاریکردووە، بۆیە ناردنی یاسای بودجە یان بەپێی ئەو لێكدانەوەیە جێبەجێ دەكرێت، كە بۆ سەركۆمار نێردراوە، یان بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی".