میدیاکانی هیندستان ڕایانگەیاندووە، کە 26 حاڵەتی ئەنفلهوهنزای تەماتە لە هیندستان سهریههڵداوە، ئەمەش بەرپرسانی تەندروستی نیگەران کردووە.
ڕۆژنامەکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، کە ڤایرۆسی ئەنفلهوهنزای تەماتە کاریگەریی لەسەر منداڵان هەیە و بەدەگمەن لەنێو پێگەیشتواندا هەیە، کە سەرەتای ئەم مانگە لە هەندێک لە ویلایەتەکانی باشووری هیندستان بەدەر کەوت.
بەپێی (هیندی ئێکسپرێس، دی ئێن ئەیندیا و تەندروستی)، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەنفلهوهنزای تەماتە و ڤایرۆسی کۆرۆنادا نییە.
هەرچەندە هەندێک لە نیشانەکانی ئەنفلهوهنزای تەماتە هاوشێوەی نیشانەكانی ڤایرۆسی کۆرۆنان، بەڵام هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا نییە.
بەپێی میدیاکانی هیندستان، نەخۆشییەکە بە ڕێژەیەکی زۆر مەترسیدارە و پێویستی بە كهرهنتین و جیاكردنەوە هەیە لە پێنج ڕۆژەوە بۆ هەفتەیەک.