كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وێڕای ئەوەی سبەی پشووە فەرمانگەیەك بۆ لێخۆشبوونی قەرزی هاووڵاتییان دەوام دەكات

بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا، سبەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر دەوامی دەبێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر ڕای گەیاند "بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کارئاسانی هاووڵاتییان، سبەی شەممە فەرمانگەکە بە رووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریكردنی ئەو هاوبەشانەی كە دەیانەوێت لە 15%ی داشكاندنی كرێی كارەبا سوودمەند بن، رۆژی شەممەش دەرگای فەرمانگەكە كراوە دەبێت لەبەردەم هاوبەشانی كارەبادا.

فەرمانگەکە ئاشکراشی کردووە رۆژی سێشەممە 31/5/2022 دوا وادەیە بۆ داشكاندنی لە 15%ی كرێی لێخۆشبوونی كارەبا و دەیانەوێت هاوبەشانی کارەبا لەو بڕیارە سوودمەند بن.