كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، لە سۆران ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو

 

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە سۆران ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ دۆستی کورد و نووسەری بەناوبانگی تورک (ئیسماعیل بێشکچی) بەڕێوەچوو، شەقامێكیش به‌ناوی بێشکچی دەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/6/2022، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زانکۆی سۆران، بە ئامادەبوونی (سیداد بارزانی) نوێنەری سەرۆک بارزانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و سیاسی و ئەکادیمی و نووسەران، ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ ڕێزلێنان لە (ئیسماعیل بێشکچی) بەڕێوەچوو.
 
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا لە زانکۆی سۆران پەردە لەسەر پەیکەری ئیسماعیل بێشکچی لادرا، دواتر هەر یەکە لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دکتۆر شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئیسماعیل بێشکچی گوتاریان پێشکەش کرد.
 
سەرۆکی زانکۆی سۆران لە بەشێکی گوتارەکەیدا ڕایگەیاند: "لە بەرامبەر ئەو خزمەت و قوربانیدانەی بیرمەندی گەورەی تورک (ئیسماعیل بێشکچی) پێشکەشی کوردی کردووە، لە ڕێگەی نووسینەکانی خزمەتی دۆزی کوردی کردووە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کوردیش وەفاداری بەرامبەر بنوێنێت"، گوتیشی: "ئەمڕۆ هەم هۆڵی (ئیسماعیل بێشکچی) لە زانکۆی سۆران دەکرێتەوە، هەمیش پەردە لە سەر پەیکەرەکەی لا دەدرێت و شەقامێکیش لە ناوەندی قەزای سۆران بەناوی بێشکچی دەکرێت".
 
لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، بیرمەند و دۆستی کورد (ئیسماعیل بێشکچی) گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دوای سەدان ساڵ لە پرۆسەی پەروەردە و زانکۆ، ئەمڕۆ خۆشحاڵ و سەرفرازم بە بینینی پەیکەری خۆم لە زانکۆی سۆران، ئەم خەڵات و ڕێزلێنانە ئەرکی من گرانتر دەکات و هەرچییەکیش لە توانای مندا بێت، درێغی ناکەم، سوپاس بۆ خەڵکی کوردستان، سوپاس بۆ وەفاداریتان.