لقی پێنجی پارتی: میدیا نابه‌رپرسه‌كان هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی رای گشتی دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لقی پێنجی پارتی: میدیا نابه‌رپرسه‌كان هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی رای گشتی دەدەن

ئەمڕۆ چوارشەممە لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ڕای گەیاند میدیا نابه‌رپرسه‌كان، له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستەوە، خه‌ریكی به‌لاڕێدابردنی رای گشتیین.

لقی پێنجی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژەی بەوە داوە كە دووباره‌ به‌شێك له‌ میدیا نابه‌رپرسه‌كان له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستەوە، دەڵین گوایه‌ پارتی خه‌ریكی رێكخستنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدای پایتەختی فیدراڵی.

لقی پێنجی پارتی رای دەگەیەنێت كە بەلای ئەوانەوە گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا، گۆڕه‌پانی شه‌هیدان و قوربانیده‌رانه‌، نه‌وه‌ك شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌ سیاسییه‌كان.

لقی پێنج دەشڵێ به‌بێ ره‌چاوی بۆچوونی حزبی و سیاسی، خۆپیشاندان ڕێگەپێدراوە بۆ ده‌ستكه‌وتنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان، یاخود دژ به‌ گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی بڕیاری خۆپیشاندان بده‌ن، به‌ ئاشكرا له‌ رێگه‌ی میدیاكانەوە رای ده‌گه‌یه‌نن، بەڵام ئه‌وه‌ی له‌ میدیا نابه‌رپرسه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌لاڕێدابردنی رای گشتی و جه‌ماوه‌ر.