پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێ

 

پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سلێمانی خەرج دەکرێ و ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی ئەو شارەش زانیاریی لەمبارەیەوە خستە روو.

ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لە ڕۆژی دەنگدان وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریان کردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی پارەکانیان پێدەدرێ.

لە ڕاگەیاندراوەکه هاتووە: "بۆ کارمەندانی (ناوشار) ڕۆژی یەکشەممە 29/5/2022، دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن کە لە گرێبەستەکەیان دیاریکرابوو، سەبارەت بەو کەسانەشی لە شارو شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی (دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەکی تر وە ئەو بانکانەش دیاری دەکرێن و بەمزووانە ئاگادار دەکرێنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت یا بریکارداری یاسایی و ناسنامەیەکی ناساندنی فەرمی پێبێت و بۆ کەسێک بریکارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندکراوی دادنوسی بریکارداریەکەی پێبێت.

هەروەها کۆمسیۆن جەختی کردووەتەوە، دەبێ کارتی بایۆمتری دەنگدانی کەسەکە خۆی پێبێت (کە ڕۆژی دەنگدان لێیوەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتووەتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی کارمەندبوونی لێ پێشکەشکردبوو وەریبگرێتەوە).

ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكوومەت نین بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.