سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ورده‌كاریی به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندى ئابووریی داڤۆس ده‌خاته ڕوو و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌شداریكردنمان له داڤۆس هه‌م بۆ ئه‌وه بوو بیروڕاكانی خۆمانیان پێ ڕابگه‌یه‌نین، هه‌م گوێ له بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌وانیش بگرین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/5/2022، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى: "بەشدارییکردنی ئێمە لە کۆڕبەندی داڤۆس بۆ گەیاندنی تێڕوانینی کوردستان بە جیهان و گوێگرتن لە تێڕوانینی سەرکردەکانی جیهان بوو بۆ کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه بوو له‌و ته‌حه‌دییاتانه‌ى ئێمه تووشیان بووین، تێبگه‌ين".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد: "به‌شداریكردنمان هه‌م بۆ ئه‌وه بوو بیروڕاكانی خۆمانیان پێ ڕابگه‌یه‌نین، هه‌م گوێ له بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌وانیش بگرین، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانانه‌ی جیهان به شێوه‌یه‌كی گشتی تووشی بووه".
مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێمه وه‌كوو هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگه بتوانین تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ریمان هه‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كێشانه، به تایبه‌ت له ئاساییشی خۆراك و ئاساییشی وزه، ئێمه بتوانین به‌پێى تواناى خۆمان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین، هیچ نه‌بێت بۆ ناوچه‌كانی خۆمان".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه زیاتر باسیان لێوه كرا، كێشه‌ی ئاساییشی خۆراك و كێشه‌ی وزه بووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كێشه‌ی سیاسیش كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌ڕیش كه له ئه‌ورووپا و له ئۆكراینیا هه‌بووه، كه چۆن ئه‌م شتانه كاریگه‌رییان له سه‌ر كۆی ئه‌و بابه‌تانه هه‌بووه".
مه‌سرور بارزانى ڕوونیشى كرده‌وه: "له‌گه‌ڵ زۆر له‌و كۆمپانیانه‌ی كه لێره به‌شدار بوون، قسه‌مان كردووه، كه ده‌یانه‌وێت بێن له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و سوود له‌و ئه‌زموونه‌ی ئێمه وه‌ربگرن، كه توانیومانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه تووشیان بووین، چ پێشتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم بووینه‌ته‌وه، یان ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، كوردستان چۆن توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، ئێمه داوامان كردووه بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئه‌وانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه، پێیان وایه ده‌رفه‌تی زۆر هه‌یه بێن له كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرن، ئێمه‌ش بتوانین سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی ئه‌وان وه‌ربگرین و بتوانین هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین".