مامۆستایەكی زانكۆ سەبارەت بە تازەترین گەڕی دیپلۆماسیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كۆنگرەی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، جەخت دەكاتەوە كە مەسرور بارزانی زیرەكانە ئاسایشی كوردستان دەكات بە بەشێك لە ئاسایشی جیهان.
د.په‌روێز ره‌حیم قادر، مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و شرۆڤه‌کاری پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، لەمبارەوە بۆ (باس‌نیوز)، گوتی: “کۆڕبه‌ندی داڤۆس کۆکه‌ره‌وه‌ی بۆچوونی ئابووریی جیهانییه، ئێستا جیا له پرسه ئابوورییه‌کان، کۆمه‌ڵێک پرسی دیکه‌یش هاتوونه‌ته ئاراوه، پرسی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، که ئه‌مه هه‌م ئاسایشی وزه و جه‌نگی دژی تیرۆر و ئاسایشی ئابووری و خۆراک، ژێرخانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت پێکهاته‌که‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت، چونکه پرسی تیرۆر و گرووپه توندڕه‌وه‌کان مه‌ترسین”.
گوتیشی: “هه‌رێمی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رۆڵی گرنگی هه‌بووه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر، خاڵی دواتر سعوودیه و ئیمارات دوای ئه‌م قه‌یرانانه، بڕیاره ئاستی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌رز بکه‌نه‌وه، ئه‌وروپاش ئه‌مه‌ی پێویسته، که وه‌ک جێگرەوە بێت بۆ گازی رووسیا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌که‌وێته به‌رده‌م فشاری رووسیا و وه‌ک کارتێک به‌کاریان نەهێنێت و هه‌میش تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی ئابووری نه‌بن، چونکه ئه‌م پشتبه‌ستنه‌ی ئه‌وروپا به رووسیا وای کردووه، که توانای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان که‌م بێته‌وه. له‌سه‌ر كۆی ئه‌م گرفتانه، له‌ماوه‌ی رابردوودا کاک مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی وردی هه‌بووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، که هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوكێشانه‌دا به‌شێکین له وزه و به‌شێکین له ئارامی و ئاسایش و هاوبه‌شین له جه‌نگی تیرۆر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، ئه‌مه وای کردووه پێگەی هه‌رێمی کوردستان له ئاستی جیهاندا به‌رز بێته‌وه”.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئه‌وه‌شی خسته روو: “بۆیه ئه‌م جۆره پانێڵانه سه‌رجه‌م کۆمپانیاکان و ناوه‌نده‌کان راده‌کیشێت، چونكه ئه‌م كۆڕبه‌نده ته‌نیا پرسی ئابووری نییه، پرسی کۆچ و پرسی گۆڕانکاریی که‌ش و هه‌وایه، هه‌رێمی کوردستان رۆڵی هه‌یه له ناوچه‌كه و ژمارەیەكی زۆر په‌نابه‌ری له‌خۆ گرتووه، پرسی كۆچ له ناوچه‌كه مه‌ترسییه و ئێستا زیاتر له شەش ملیۆن که‌س به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكراینا و رووسیاوه روویان له ئه‌وروپا کردووه و ئه‌وروپا توانای قه‌یرانی زیاتری نییه، گرنگیی کوردستان لێره‌دا زیاتر ده‌ركه‌وێت، گرنگه كاك مه‌سرور بارزانی له نه‌خشه‌ڕێگای گۆڕانكاریی ناوچه‌كه، روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات، كه دڵنیام له‌وباره‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ری”.
دەشڵێ: “گرنگە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بۆچوونه‌كانیدا کوردستان گرێ بدات به ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه‌وه و ئاسایشی کوردستان ببێته به‌شێک له ئاسایشی جیهان، چونكه ئێستا جیهان بووه‌ته دوو به‌ره و گۆڕانکاری له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا کراوه، بۆیه ئه‌م کۆڕبه‌نده له کاتێكی گرنگدا بوو”.
ئەو مامۆستای زانکۆ و شرۆڤه‌کارە گوتیشی: “كاك مه‌سرور بارزانی باس له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه گرنگه، چونكه گۆڕانكاریی گه‌وره دروست ده‌بێت، پێشبینیی قه‌یرانی گه‌وری خۆراک ده‌کرێت، باکووری ئه‌فه‌ریقا و رۆژئاوای ئاسیا که خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی له‌رزۆكن و کاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا هه‌یه، ئه‌مه گرنگه باس بکرێت، چۆن ده‌توانن ئه‌مانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. كاتی خۆی كاك مه‌سرور بارزانی به‌وردی ئه‌مانه‌ی له چاته‌م هاوس له به‌ریتانیا خسته روو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ململانێکانی ناوخۆ و شه‌ڕی حزبی وای کرد، كه په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی له چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه‌كه، كه خستبوویه روو، نه‌گاته وه‌رگر، ده‌نا به‌شداریی كاك مه‌سرور بارزانی له‌م ناوه‌نده گرنگانه، كه ناوه‌ندی بڕیار نین، به‌ڵام كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دروستکردنی بڕیار ده‌كه‌ن، بۆیه خستنه‌ڕووی هه‌ندێک گرفت و دۆخی ناوچه‌كه له وته‌کانی چاته‌م هاوس یه‌گجار گرنگ بوون و ده‌بێت وه‌ك خۆیان ببینن، نه‌ك بە چاویلكه‌ی حزبی، چونكه په‌یوه‌ندییان به ئالوگۆڕی نێوده‌وڵه‌تییەوە هه‌یه، باسکردن له ریشه‌ی ئه‌م قه‌یرانانه له‌لایه‌ن کاک مه‌سرور بارزانی و خسته‌ڕووی چاره‌سه‌ر و گرفته‌كان یه‌گجار گرنگن، كە بە بوێرییەوە پێشنیاره‌كانی خسته روو”.
دەشڵێ: “ناوه‌ندی بڕیاری جیهانی ده‌بێت زۆر به گرنگی له پێشنیاره‌كان بڕوانێت، چونكه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌وان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌وڵیان بۆ داوه، رووبه‌ڕووی شكست بووه‌ته‌وه، زۆر گرنگ بوو كە كاك مه‌سرور بارزانی به بوێرییەوە پیشانی دا، كە له رووی زانستی سیاسییه‌وه هه‌ڵه‌ی رۆژئاوا چی بووه، دواتر چاره‌سه‌ر بخه‌یته روو، گرنگه كوردستان وەك كاراكته‌ری ناده‌وڵه‌تی لێره‌دا قازانج بكات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین و له‌لایه‌ن سه‌رۆک حکوومه‌ته‌وه کاری له‌سه‌ر بکرێت، ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌مان ده‌بێت”.