رێکخراوى پەنابەران: حکوومەتى هەرێمى كوردستان دەرفەتى نموونەیی بە پەنابەرانى سووری داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رێکخراوى پەنابەران: حکوومەتى هەرێمى كوردستان دەرفەتى نموونەیی بە پەنابەرانى سووری داوە

سەرۆکى زانکۆی کوردستان: بۆ بەهاناوەچوونى ئاوارەکان، حکوومەتى هەرێمى کوردستان نموونەیەکى مرۆیی پیشانى جیهان داوە

بە مەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر پێدانى دەرفەتى کار و خوێندن بە پەنابەرانى سوورى لە هەرێمى کوردستان، رێکخراوەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەناپەران و زانکۆی کوردستان و رێکخراوى توێژینەوە یاساییەکانى جیهانى، کۆنگرەیەکیان لە هەولێر ساز کرد.

لەسەرەتاى قسەکانیدا، بێڵ رامێل، سەرۆکى زانکۆی کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، بۆ بەهاناوەچوونى پەنابەران و ئاوارەکان، حکوومەتى هەرێمى کوردستان توانیویەتى نموونەیەکى مرۆیی پیشانى جیهان بدات، تاوەکو هەم رێ لە کارەساتى مرۆییان بگرێت، هەم دواى نیشتەجێکردنیشیان، دەرفەتى کار و خوێندن و گەشەپێدانى پێ داون، کە ئەمەش لەسەر ئاستى ناوچەکە بێوێنە بووە، ئێستا حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێویستى بە هاوکاریى رێکخراوە جیهانی و ناوەندە زانستییەکان هەیە، تاوەکو هەموو گرانایی ئەو ئەرکەى نەکەوێتە سەرشان و خزمەتى زیاتریش پێشکەش بە پەنابەران و ئاوارەکان بکات.

لەلایەن خۆشیەوە، ئەنیتا گۆتگا، سەرپەرشتیارى پارێزبەندیى پەنابەران لە رێکخراوى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، کە 35 هەزار پەنابەرى سووری لە هەرێمی کوردستاندان، لەوانەش 25%یان لە ناوەندەکانى خوێندنى ئامادەیی و زانکۆیی وەرگیراون و ئەوەش دەرفەتى حکوومەت و خەڵکى کوردستان بووە بۆ ئەوەى ئەو پەنابەرانە لێی بێبەش نەبن، ئەوەش هەنگاوێکى بێوێنە بووە لە ناوچەکەدا، کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەربارى بارگرانى و قەیران و رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر، بەڵام هاوکاریى ئاوارەکانى ناوخۆی عێراق و پەنابەرە سوورییەکانیش دەکات.

گوتیشی: “لە ماوەى چەند مانگى رابردوودا، کارمان کردووە بۆ دەستەبەركردنى هەلى زیاترى کارکردن بۆ پەنابەرانى نیشتەجێبووى کوردستان، بەتایبەتى بۆ پەنابەرانى سووریا”.