خاوەن پشكه‌كانی چاڤیلاند: شاسوار عەبدولواحید 50 دۆنم زەوی بۆ داپۆشینی گەندەڵییەكانی دەفرۆشێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خاوەن پشكه‌كانی چاڤیلاند: شاسوار عەبدولواحید 50 دۆنم زەوی بۆ داپۆشینی گەندەڵییەكانی دەفرۆشێ

"شاسوار 11 ساڵه‌ به‌ پاره‌ی پشكه‌كانی ئێمه‌ حزب و كۆمپانیا به‌ڕێوه‌ ده‌با

 له‌به‌رده‌م تۆماری خانووبه‌ره‌ی 2ی سلێمانی، خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند كۆبوونه‌وه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ شاسوار عه‌بدولواحید 50 دۆنم زه‌ویی له‌ چاڤی لاند ده‌فرۆشێ كه‌ بایی 155 ملیار دیناره‌.

نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕووی راسته‌قینه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركه‌وت، ئه‌و ده‌یوت چاڤی لاند بۆ جوانیی شار دروست كردووه‌، به‌ڵام به‌ پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان دروست كرا و ئه‌و ئێسته‌ پاره‌ی خه‌ڵك بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و قه‌رزه‌كانی ده‌یفرۆشێ،  ئه‌مڕۆ 155 ملیار دیناری ئێمه‌ بۆ قومار و قه‌رز و گه‌نده‌ڵییه‌كانی شاسوار ده‌ڕوا، باجی گه‌نده‌ڵی و قومار و قه‌رزی ئه‌و ده‌ده‌ین، له‌ كاتێكدا چاوه‌ڕێی خێر و خۆشی و قازانجمان له‌ چاڤی لاند ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته‌ پشكه‌كانمان ده‌فرۆشێ، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای كۆتایی چاڤی لانده‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین وا ده‌ڵێین، به‌ڵكوو خانووبه‌ره‌ی سلێمانی به‌ دۆكیۆمێنت ده‌ڵێ 50 دۆنم زه‌وی بۆ قه‌ره‌بووی قه‌رزی شاسوار ده‌ڕوا، له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ سه‌رمایه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لانده‌.

گوتیشی: شاسوار 11 ساڵه‌ داهاتی چاڤی لاند ده‌با و حزبی پێ به‌ڕێوه‌ ده‌با و كۆمپانیای پێ دروست ده‌كا و وه‌به‌رهێنان ده‌كا و پێی ده‌ژی و هه‌موو خۆشی و شادییه‌ك ده‌بات.