بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێ، كە لە هاوینەهەواری سەرسنگی سنووری قەزای ئامێدی، كارێكی زۆر لە نۆژەنكردنەوەی ئەو ئوتێلە بەردینەدا لەسەر شێوازە كۆنەكەیدا كراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.
پ . د. خهیرى عهلى، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگای دهۆك بۆ (باسنیوز) گوتی: "كاری نۆژەنكردنەوە لەو هۆتێل بە بەرد دروستكراوەی هاوینەهەواری سەرسنگ لە لایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆوە دەكرێ و لەسەر شێوازە كۆنەكەی نوێ دەكرێتەوە، ئێستا 40%ی كارەكان تەواو بووە و كاركردن تیایدا بەردەوامە و نەوەستاوە، بە تەواوبوونیشی، دەرفەتی كار بۆ بەشێكی خەڵكەكە دەستەبەر دەبێت“.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی گەشتوگوزار راشیگەیاند: ”هۆتێلی بەردین دەبێتە پاڵنەرێك بۆ بواری گەشتوگوزار لە هاوینەهەواری سەرسنگ و جووڵەی زیاتری تێدەكەوێ، لە ماوەیەكی نزیكی داهاتووشدا بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە“.
ئاشكراشی كرد: ”چەندین پرۆژەی دیكەی گەشتیاری لە ناحیەی سەرسنگ جێبەجێ دەكرێن، لەوانە دروستكردنی تلفریك لە هاوینەهەواری سەرسنگەوە بۆ سەر چیای گارە و هەروەها نۆژەنكردنەوەی مەلەوانگەی ئۆلۆمپی“.