له ئه‌مریكا گه‌نجێكی 18 ساڵ هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و 18 قوتابی و مامۆستایه‌ك و نه‌نكی خۆی كوشت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/5/2022، له باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی تێکساس له ئه‌مریكا، گه‌نجێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و به چه‌كێكی نیمچهئۆتاماتیكی جۆری AR-15 ته‌قه ده‌كات و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، گه‌نجه ته‌قه‌كه‌ره‌كه 18 قوتابی و مامۆستایه‌ك و نه‌نكی خۆیشی كوشت.
گرێگ ئابۆت، فەرمانڕەوای ویلایەتی تێکساس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند: چەکدارەکە ناوی سالڤادۆر ڕامۆس (تەمەن 18 ساڵ) بووە و دواتر بە دەستی پۆلیس کوژراوە، هه‌ر له‌و رووداوه‌دا، دوو ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.