سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كۆ دهبنەوە، كە نزیكەی 90 رۆژە دانیشتنەكانی پەرلەمان پەك خراون.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كاتژمێر 2:00ى دواى نیوهڕۆى ئەمڕۆ چوارشهممه 25/5/2022، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە.
مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، ئەم كۆبوونەوەیە راوێژكارییە، بۆ دەسپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان.
ئێستا جگە لە پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن، زیاتر لە 33 یاداشت و چەندین پرۆژە یاسا لەبەردەم سەرۆكایەتیی پەرلەماندان، بەڵام بەھۆی پەكخستنی پەرلەمانەوە، كە نزیكەی 90 رۆژە نەتوانراوە پەرلەمان لەبارەی ئەم پرسانە كۆ ببێتەوە، چاوەڕێ دەكرێت لەم نزیكانە بڕیار لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بدرێت.