وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی گەنمی ئەمساڵی راگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی گەنمی ئەمساڵی راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە کۆمپانیایەک ئامادەیی دەربڕیوە بۆ کڕینەوە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکە لەو چوارچێوەیەدا نرخی گەنمی ئەمساڵیشی راگەیاند.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ( خۆشناو و قەیوان )دوابەدوای ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خۆراک و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و جوتیاران، لە ئێستادا کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەی دەربڕیوە بەهەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە ، هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق بەم شێوەیە :
یەکەم / سەرجەم ئەو جوتیارە بەڕێزانەی کەبەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروست کردنی بەرهەمی( ساوار )بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەک بڕی (850000) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار راستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.
دووەم /بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی( 880000 )
هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوبراو،بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریکراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بکەن.
سێیەم / لێرەوە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن ) بچێنن کە بەمەبەستی دروستکردنی ساوار بەکاردەهێندرێت لە بواری پیشەسازیدا ،کۆمپانیاکان ئەو گەنمە لەئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئایندە وەردەگرنەوە.
ئەم هەنگاوەش یەکێکیترە لە دەستکەوتەکانی تری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، کە لە پێناوی پاڵپشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران ئەنجامدراوە لە چوارچێوەی ئەم کارگە و پڕۆژانەی کە هەیە ، بۆ ئەوەی گەنمی ناوخۆی خۆمان بەکار بهێنینەوە بۆ پیشەسازی خۆراک .