دادوەرێكی پێشووی عێراق ئاشكرای دەكات ئەو نادادیەی لەناو دادگاكانی عێراقدا هەیە، هیچ ستەمكارێك قبووڵی ناكات، دەشڵێ دادوەرەكان ئامادەن بۆ پارە هەموو جۆرە بڕیارێك بدەن.
دادوەر محەمەد عامری لە دیدارێكی راستەوخۆی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی عێراقیدا رای گەیاند كە دادگاكان دیلی دەستی حزبە سیاسییەكانن و تەنانەت دادوەرەكان شەوانی سوور بەسەردەبەن و ئامادەن بڕیارەكانیان بە پارە بفرۆشنەوە.
دەشڵێ دادگاكانی عێراق بۆ پارە تاوانبار ئازاد دەكەن و بۆ پارەش كەسانی بێتاوان دەخەنە زیندانەكانەوە.
ئەم دادوەرەی پێشووی عێراق راشكاوانە دەڵی گەندەڵترین دەزگای عێراق، دادگاكانن، ئەوان سەرچاوەی سەرەكیی بەدبەختی و نەهامەتییەكانی وڵاتەكەن.