لە روونکردنەوەیەکدا نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایدەگەیەنێت کە حکوومەتی هەرێم هیچ جۆرە رێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی هاووڵاتیانی کورد.
لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە"نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێت ڕای بگەیەنێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن".
ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:-
دیارە ژمارەیەك هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێت ڕای بگەیەنێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندیه دولایهنهکانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌نده‌ن
٢٣ ئایاری ٢٠٢٢