رادیۆی رێباز: هێرشەکەی ئەمڕۆ لەلایەن بەکرێگیراوانی پەکەکەوە ئەنجام دراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رادیۆی رێباز: هێرشەکەی ئەمڕۆ لەلایەن بەکرێگیراوانی پەکەکەوە ئەنجام دراوە

له‌ راگەیەندراوێکدا، رادیۆی رێباز، كه‌ سه‌ر به‌ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریایه‌، رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی ئه‌مڕۆ تاوه‌ری په‌خشی رادیۆكه‌یان و ژماره‌یه‌ك رادیۆی دیكه‌ی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی دهۆكی له‌ چیای بێخێر له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كرده‌ ئامانج، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌كرێگیراوانی په‌كه‌كه‌ سه‌نته‌ری وێستگه‌ی په‌خشی رادیۆی رێبازی سه‌ر به‌ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا PDK-S و میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان PDKـیان له‌ چیای بێخێر له‌ هه‌رێمی كوردستان مووشه‌كباران كرد".

رادیۆی رێباز لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە ئەوە داوە"هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ زیانی زۆری دارایی به‌دواوه‌ بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی هه‌بێت و ئه‌و تاوه‌ره‌ی كراوه‌ته‌ ئامانج، سه‌نته‌ری په‌خشی رادیۆی رێبازی سه‌ر به‌ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا PDK-S و میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ و ئێزگه‌ی رادیۆی كوردستانی له‌خۆده‌گرێت و ده‌كه‌وێته‌ چیای بێخێر له‌ هه‌رێمی كوردستان".