لە داقووق ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێكی كاكەیی نشین كەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە داقووق ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێكی كاكەیی نشین كەوتەوە

 

كەمێك پێش ئێستا، ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێكی كاكەیی نشینی سەر بە قەزای داقووق كەوتەوە و قائیمقامی قەزاکەش زانیاری دەخاتە ڕوو.

لەمبارەیەوە لویس فەندی، قائیمقامی داقووق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمشەو سێشەممە 24ی5ی2022، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی (زەنقەر)ی كاكەیی نشین كەوتەوە و تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزاندراوە".

گوتیشی: "ئێستا لەگەڵ تیمەكانی بەرگری شارستانی داقووق، هێزێكی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە گەیشتنە گوندەكە".

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) تاوەكوو ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی زەنقەر جوتیاران دەستیان بە دروێنەكردنی بەشێك لە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان كرد، بەڵام ئەمشەو ئاگر لە چەند دۆنم دەغڵودانێكی جوتیارانی ئەو گوندە كەوتەوە.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا عەرەبە هاوردەكان لێرەولەوێ لە سنووری پارێزگای كەركووك ئاگریان لە دەغڵودانی جوتیارانی كورد بەردەدا.