سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆ دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) کۆ بووەوە.

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ هەریەك لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانیی دەرەوەی ئیمارات كۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و برەودان بە توانا مرۆییەکان و حکوومەتی ئەلیکترۆنی.