وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە چوار ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەش کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی کردەوە: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانی بریکارەکانی خۆراك بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردی مانگانەیان".
لای خۆیەوە ئەسیر داود سەلمان، بەڕێوەبری گشتی کۆمپانیای دروستکردنی ئارد لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: "پڕۆسەی بەرهەم هێنان و دابەشکردنی ئارد بەردەوامە بەشێوەیەکی زۆر باش و خێرا".
ئاماژەی بەوەشداوە، بریکارەکان لەسەرجەم پارێزگاکان بڕی ئاردییان پێویستیان بەسەردا دابەش کراوە کە چوار ملیۆن فەردە ئارده
رۆژی شەممە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڕە گەنمێكی باش بۆ بەشە ئارد گەیشتە هەولێر و و دابەشی سەر سایلۆكان دەكرێت".
گوتیشى: "ئەو گەنمە 80%ی بەرهەمی ناوخۆیە و 20%یش گەنمی ئەڵمانی و ئوسترالییە، لە سایلۆكان تێكەڵ دەكرێت و دەكرێتە ئارد بۆ بەشەخۆراكی مانگانە".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسى لهوهش كرد، بەشە ئاردی مانگی یەك تەواو دەكرێت.