لە زاخۆ پەکەکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر بورجی دەزگایەکی میدیایی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە زاخۆ پەکەکە بە مووشەک هێرشی کردە سەر بورجی دەزگایەکی میدیایی

 

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هێرشیان کردە سەر بورجی رادیۆ و تەلەفزیۆنی دهۆک تیڤی کە بارەگاکەی لە دهۆکە.

هەڵکەوت عەبدولواحد، بەرێوەبەری تەلەڤزیۆنی دهۆک تیڤی بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24/5/2022، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر بورجی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی دهۆک تیڤی، کە لە رێگەی ئەم بورجەوە هێڵی پەخشمان لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ دەگواسترێتەوە".

گوتیشی: "پەکەکە بە دوو مووشەک هێرشەکەی ئەنجامداوە و مووشەکێک بەر بارەگای ئێمە کەوتووە و ئەو بارەگایەی بورجی پەخشی لێ دەگواسترێتەوە زیانی زۆری ماددی بە ئێمە پێگەیشتووە و ئێستا پەخشی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی دهۆک تیڤی لە زاخۆ وەستاوە".

هەروەها بەرێوەبەری تەلەڤزیۆنی دهۆک تیڤی ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو هێرشەی چەکدارانی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکەن.