سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە و پهیوهندی و ههماههنگیی نێوان ههردوولایان دووپات كردهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 24/5/2022، لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و تەندروستیدا.