مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کۆدەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کۆدەبێتەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، جەختیش لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

No description available.

No description available.