منداڵێک بەربەستە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف دەبڕێ و هه‌را ده‌نێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

منداڵێک بەربەستە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف دەبڕێ و هه‌را ده‌نێته‌وه‌

 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نەجەف بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ توانیویەتی بەربەستە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەکە تێپەڕێنیت و دزە بکاتە نێو گەشتیارانی فڕۆکەیەکی ئێرانی کە ئامادەی گەشت بوو بەرەو وڵاتی ئێران.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/5/2022 لەو کاتەی کە فڕۆکەی (ئێران ئایر 5318) لە فڕۆکەخانەی نەجەف ئامادەکاری کردووە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە پارێزگای نەجەفەوە بۆ وڵاتی ئێران، منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ توانیویەتی هەموو ئەو بەربەستە ئەمنی و خاڵە پشکنینانە تێببپەڕێنێت کە فڕۆکەخانەکەدا هەن و خۆی گەیاندووەتە ناو فڕۆکە ئێرانییەکە، بەڵام کاتێک کارمەندی هێڵە فڕۆکەوانییەکە داوای (بلیتی گەشت)ەکەی لێ دەکات، پلانی منداڵەکە ئاشکرا دەبێت و لە لایەن تیمە فڕۆکەوانییەکەوە دوور دەخرێتەوە.

ئەم کارەی منداڵە عێراقییەکە بووەتە هۆکاری دواکەوتنی گەشتە فڕۆکەوانییەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و لەبەر مەترسی بوونی گومانلێکراوی دیکە لە نێو فڕۆکەکەشدا، بەر پرسانی ئەمنیی فڕۆکەخانەکە پشکنینیان بۆ تەواوی فڕۆکەکە کردووە، بەو هۆیەشەوە باری لەناکاو لە فڕۆکەخانەی نەجەف ڕاگەیاندراوە.

ئەم کارەی منداڵە تەمەن 10 ساڵەکە لە کاتێکدا بووە کە چەندین خاڵی پشکنین و کامێرای چاودێری و بەربەستی ئەمنی لە نێو فڕۆکەخانەکەدا هەبوون بۆ ڕێگری لەم جۆرە ڕووداوانە و پاراستنی ئاساییشی فڕۆکەخانەکە. بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە چۆن منداڵەکە توانیویەتی ئەو بەربەستە ئەمنییانە تێ بپەڕێنێت.