له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، پێشانگایه‌ك بۆ خستنه‌ڕووى به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان كرایه‌وه و 210 كۆمپانیا به‌شدارییان تێدا كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/5/2022، بە مەبەستی خستنەڕووی بەرهەمە پیشەسازییەکان و هاوکاریی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بیناسازی و کۆمپانیاکان، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ پیشەسازی کرایەوە.
پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 210 کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە، 30 کۆمپانیای خۆماڵی و 180 کۆمپانیایاكهى دیكه‌ش، چینی، میسڕی، ئێرانی و تورکین.