لە ئەنجامی ئەو خۆڵبارینەی سنووری پارێزگای دهۆكی گرتووەتەوە، 265 كەس سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە.
حهمزه رهزیكى، بهرپرسی راگهیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”بەهۆی ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی لە دوێنێوە سنووری پارێزگای دهۆكی گرتووەتەوە، تا ئێستا 265 كەسی سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە، لەوانە 21یان منداڵ بوونە و ئەوەی پێویست بووە وەك چارەسەر بۆیان كراوە، ئێستاش تۆز و خۆڵێكی زۆر دهۆكی گرتووەتەوە و پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زیاتر خەڵك بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە روو بكەنە نەخۆشخانەكان، بۆیە داوا لە خەڵك دەكەین، بۆ كاری زۆر پێویست نەبێ لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە، كاتێكیش دەچنە دەرەوە دەمامك ببەستن، بەتایبەتی ئەوانەی بەساڵاچوون، یان نەخۆشییەكیان هەیە“.
ئەو بەرپرسەی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك ئاشكراشی كرد: ”لە كاتی هەبوونی حاڵەتی بەپەلە و فریاگوزاری، هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیی بكەن بە 122، كاتێكیش نەخۆشەكان سەردانی بەشی فریاكەوتن دەكەن لە نەخۆشخانەكان، هیوادارین خەڵك قەرەباڵغی دروست نەكەن و رێنماییەكانی تەندروستی رەچاو بكەن“.