بەوێنە.. لە هەڵەبجە هەڵمەتێكی دابەشكردنی ماسك به‌ڕێوه‌ چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە هەڵەبجە هەڵمەتێكی دابەشكردنی ماسك به‌ڕێوه‌ چوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، لەناو بازاڕی هەڵەبجە هەڵمەتێكی دابەشكردنی ماسكى به‌ڕێوه‌ برد، تێیدا 12 هەزار ماسكیان بەسەر هاووڵاتییان دابەش كرد.

ئەكرەم محەمەد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجەوە لەناو بازاڕی هەڵەبجە هەڵمەتێكی دابەشكردنی ماسك به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا زیاتر له‌ 12 هەزار ماسكمان بەسەر هاووڵاتییان و هێزەكانی ناوخۆ دابەش كرد”.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە گوتیشی: ”ئامانج لەم چالاكییە، پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە و پێویستە هاووڵاتییانیش خۆپارێزی بكەن”.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەشێك لە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە پارێزگای هەڵەبجەش بەهۆی كاریگەریی ئەم خۆڵبارینەوه‌، 18 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.