سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس بەشداریی لە پانێلێکدا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس بەشداریی لە پانێلێکدا دەکات

 

كاتژمێر 3:45 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس،  بەشداریی لە پانێلێکی تایبەتدا دەکات.

پانێڵەكە بە ناوونیشانی ( پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەكرێت تێیدا مەسرور بارزانی چەند بابەتێكی گرنگ لەبارەی هەرێمی كوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەكە بخاتە ڕوو.

لە دوێنێ دووشەممەوە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەستی پێكردووە و لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەشدا، مەسرور بارزانی زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەركردەی وڵاتان و بەرپرسانی جیهانی ئەنجام داوە.