چەندین پارچە شوێنەواری مێژوویی لەناو رووباری خازر دەردەکەون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەندین پارچە شوێنەواری مێژوویی لەناو رووباری خازر دەردەکەون

 لە سنووری گوندێکی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش، چەندین پارچە بەردی مێژوویی  و شوێنەواری کۆن لەناو رووباری خازر دەدۆزرێتەوە.

رووباری خازر، کە ئێستا بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە وشکی کردووە،   چەندین پارچەی شوێنەواری مێژوویی  تێدا دەركەوتوون.

گوندی گرێگا یەکێکە لەو گوندانەی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆکە و دەکەوێتە سەر رووباری خازر، بەهۆی وشکبوونی رووبارەكە،  چەندین پارچە بەردی شوێنەواری مێژوویی لەناودا دەكەوتوون.

حەجی یوونس حەسەن، کە یەکێکە لە ریشسپییەكانی گوندی گرێگا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “رووباری خازر بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە وشکی کردووە، بەڵام لە شوێنیدا چەندین بەرد و پارچەی شوێنەواری مێژوویی زۆر کۆن دەرکەوتوونە، کە مێژووەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا، ئێمە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەکەین، کە بێن لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ئەو پارچە شوێنەوارانە بکەن و مێژووەكەی دیاری بکەن و پارچەکانیش ئەوانەی شیاوی پارستنن بپارێزن، چونکە ئەگەر لەناو بچن، جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە”.

گوندی گرێگا دەکەوێتە سەر رووباری خازر و کۆتا خاڵی سنووری ئیدارییە لەنێوان شارۆچکەی بەردەڕەش و شارۆچکەی شێخان، کە ڕووباری خازر سنووری ئیداری ئەم دوو شارۆچکەیە لێک جیا دەکاتەوە، ئەم رووبارە چەندین جار بەردی مێژوویی تێدا دۆزراونەتەوە و بەر لە چەند ساڵێک پەیکەرێکی شێر هەر لەنزیک ئەم گوندە دۆزرایەوە و گوسترایەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک.

تاکو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی تایبەت لە بواری شوێنەواری لەسەر رووباری خازر نەکراوە، بەتایبەت سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی تێیدا دەردەكەون.

No description available.

No description available.

 

No description available.

No description available.

 

No description available.