فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى داخرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى داخرا

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى به‌هۆى خۆڵبارینى چڕه‌وه‌، به‌ ته‌واوه‌تى داخرا و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێریش دوا خران.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانى، بڕیاریان داوه‌ به‌هۆى خۆڵبارینى چڕه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ى كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌ به‌ ته‌واوه‌تى دابخه‌ن.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م خۆڵبارینه‌وه‌، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر تا كاتژمێر 1ى نیوه‌ڕۆ، دوا خران.

له‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌وه‌ 23/5/2022، شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌، مه‌وداى بینین له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان كه‌م بووه‌ته‌وه‌.