سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتەکانی خزمەتگوزاریی قیرتاوکردن و چاککردنەوە فراوانتر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتەکانی خزمەتگوزاریی قیرتاوکردن و چاککردنەوە فراوانتر دەکات

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر لە تەواوی سنووری شارەوانییەکانیدا، هەڵمەتەکانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی فراوانتر کردووە.

لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر رای گەیاند تیمەکانی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ سەر بە سەرۆکایەتییەكە بە هاوکاری کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، هەڵساون بە ئەنجامدانی هەڵمەتی قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی چەند شەقامێکی گشتی لە هەردوو گەڕەکی برایەتی و دۆلاراوە وەک کارئاسانی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و شوفێران لە شەقامێکی جوان و شایستەدا.

هەڵمەتەکان دڕێژەیان دەبێت بۆ هەموو ئەو ڕێگا و شەقامانەی پێویستیان بە قیرتاوکردن و چاککردنەوە هەیە لە ڕێگەی سنووری شارەوانییەکانی سەرۆکایەتیمان.