شارەوانیی هەولێر: هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆی نییە لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە کار بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شارەوانیی هەولێر: هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆی نییە لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە کار بکات

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر هەواڵی چەند پەیج و میدیایەک سەبارەت بە زبڵخانەی کانی قرژاڵە رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆی نییە لەو زبڵخانەیە کار بکات.

شارەوانیی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ: بەداخەوە چەند ڕۆژێکە لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا هەواڵ و زانیاری نادرووست لەسەر زبڵخانەی کانی قرژاڵە بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە ڕێگە بە خەڵکانێک درابێت بۆ کۆکردنەوەی شتومەک لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە کاربکەن".

ئاماژەی بە ئەوەش داوە: "ئێمە بۆ ڕای گشتی و میدیاکان و سەرجەم هاوڵاتیانی ڕوندەکەینەوە کە بەبڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە هیچ کات و لەژێر هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نەبووە، هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆ ئەم مەبەستە لەناو زبڵخانە کار بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دەبێت و دووچاری چەندین نەخۆشیان دەکاتەوە".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جەختیش دەکاتەوە کە: "بۆیە بەدەر لە کرێکار و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،کە کاریان ژێر خاک کردنی زبڵ و خاشاکە هیچ کۆمپانیا و کەسێک نە کاردەکەن و نە بۆیان هەیە کاربکەن، هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵە بێ بنەمایانە ڕەتدەکەینەوە هیوادارین ئەو بەڕێزانەی بەبێ بوونی بەڵگە قسە دەکەن تۆمەت نەبەخشنەوە و بە باشتر کار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکانیان بکەن، چونکە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکراوە بۆ کارکردن لەو شوێنە".