خانەقین.. داعش هێرشی کردە سەر گوندێک و قوربانیی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خانەقین.. داعش هێرشی کردە سەر گوندێک و قوربانیی لێکەوتەوە

ئەمشەو دووشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ماڵی هاووڵاتییەك لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە لە سنووری قەزای خانەقین و خاوەن ماڵەكەیان كوشت و هاوسەر و منداڵێكیشیان بریندار كرد.

عەمید نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمشەو دووشەممە 23ی 5ی 2022، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بەناوی عەدنان عوسمان لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە و لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتیەیان كوشت.

گوتیشی: "هێشتا وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو هێرشەی داعش نەزاندراوە، بەڵام دوای هێرشەكەی داعش، هێزەكانی سوپای عێراق گەیشتنە ناو گوندەكە و پاشان شەڕ لەنێوانیان دروست بوو".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان جگە لە كوشتنی ئەو هاووڵاتییە هاوسەر و منداڵێکیشی هەر لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش بریندار بوون.