نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆبوونەوەیەكی داخراو بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆبوونەوەیەكی داخراو بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دەكات


ئەمڕۆ دووشەممە نێرده‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یونامی) رای گه‌یاند بانگهێشتی نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی داخراو.

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە بانگهێشتی نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی داخراو لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا.

هەروەها ئاماژەی داوە لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەكی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دیاری کراوە، ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێکی باش و لە کاتی خۆیدایە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئالوگۆڕکردنی ڕاوبۆچوون بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.