لەبارەی راگەیاندنی پشوو روونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبارەی راگەیاندنی پشوو روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد چاودێری رەوشی کەشوهەوا دەکەن هەرکات خۆڵبارین بگاتە رادەی مەترسی راسپاردەی پشوو دەدەین.

ئەمشەو دووشەممە 23/5/2022، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە: "هەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی راسپاردەی پشووی شوێنە فەرمییەکان و گشتییەکان دەکەین.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاماژەشی بەوەداوە کە راگەیاندنی پشوو لە هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەت دەبێت ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندیی و تەندروستی هاووڵاتییان.