موقتەدا سەدر: نا بۆ هاوڕەگەزخوازی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

موقتەدا سەدر: نا بۆ هاوڕەگەزخوازی

پێشنیاز دەكات ڕۆژێك بۆ دژایەتیكردنی هاورەگەزخوازی تەرخان بكرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر داوای كرد ڕۆژێك تەرخان بكرێت بۆ دژایەتیكردنی هاورەگەزخوازی و داوای لە هاورەگەزخوازان كردووە تۆبە بكەن.

موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، داوای لە هاوڕەگەزخوازان كردووە تۆبە بكەن، چونكە خودا كاتیان پێدەدات، بەڵام پشتگوێیان ناخات. هەروەها داواشی لەوانە كردووە كە یاسایان بۆ هاورەگەزخوازان داناوە، دەمودەست پاشەكشە بكەن لەم بڕیارە تاوانكارانەیان و هاورەگەزخوازی بە یاسا نەكرێت.

سەدر ئەم داوایەی بۆ دوو هۆكار گێڕاوەتەوە و دەڵێ هۆكاری یەكەم ئەوەیە بەڵكو بڕیاری پاشگەزبوونەوە و تۆبەكردنی هاورەگەزخوازان بەڵای ئاوڵەی مەیموون "ئاوڵەی هاورەگەزخوازی" لەسەر مرۆڤایەتی هەڵبگرێت.

دەشڵێ هۆكاری دووەم بۆ ئەوەیە كە بەڵكو خودا لە گوناهەكانی هاورەگەزخوازان خۆش بێت و لەناویان نەبات.

ڕێبەری سەدرییەكان لە كۆتاییشدا بەهاشتاگێك نووسیویەتی "نا بۆ هاورەگەزخوازی" و داوای كردووە رۆژێكی ساڵ تەرخان بكرێت بۆ دژایەتیكردنی هاورەگەزخوازی.