وەزارەتی كشتوكاڵ: عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی كشتوكاڵ: عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵی

 

گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵیی لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر كاری تێدا دەكرێت كە بەهەزاران مەتر خانووی پلاستیكی و سەنتەری راهێنان و توێژینەوە لەخۆ دەگرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ، سەردانی گەورەترین پڕۆژەی کشتوکاڵیی کرد لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر.

ئاماژە بەوە كراوە، پڕۆژەکە بە هاوبەشیی لەگەڵ کەرتی تایبەتە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی دەکات، بە ئامانجی گواستنەوەی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی سەردەم و ڕاهێنان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ له هەرێم ، هەروەها بە ئامانجی چوونە ناو مەیدانی بازرگانیی نێودەوڵەتی و هەناردەکردنی بەروبوومە ئاست بەرزەکانی کشتوکاڵی، بە تایبەتمەندییە جیهانیەکان بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێم.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە قۆناغی یەکەمیدا بنیاتنانی نموونەی (٤) Pilot system چوار خانووی شووشەیی بە تایبەتمەندی هۆڵەندی بۆ چاندنی فڕاولە "توت فرنگی" و ئارو "خیار" و بیبەر لە خۆ دەگرێت لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م٢)، لەگەڵ دوو نموونەی تر لە خانووی پلاستیکی ،بە تەکنیکێکی ئاست بەرز و بە تایبەتمەندی فەڕەنسی بۆ چاندنی گوڵ و تەماتە لەسەر ڕووبەری (١٦٠٠٠م٢) شانزە هەزار مەتر دووجا.

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكراشی كردووە، ئەم پڕۆژەیە، ناوەندێک بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی لەخۆ دەگرێت لەسەر ڕووبەری (٤٠٠٠م٢) چوار هەزار مەتر دووجا، ئەمەش بە هاوبەشی و هاوکاریی لەگەڵ سەنتەری (Horti Center) هوڵەندی، ئەو سەنتەرەی توێژینەوە بە ناوەندێکی گرنگ بۆ گواستنەوەی شارەزایی لە بواری تەکنۆلۆژیای کشتوکاڵی هۆڵەندی بۆ وڵاتانی تری جیهان ئەژمار دەکرێت.

عەلوەی هاوچەرخی هەولێر مەڵبەندێکە بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی بۆ جوتیار و گەشتیارەکان و ئەوانەی بایەخ بە بازرگانی و وەبەرهێنان دەدەن لە بواری بەروبوومی کشتوکاڵی، ئەمە جگە لە بوونی پێشانگەیەکی بەردەوام بۆ ١٠٦ کۆمپانیای جیهانی لە بواری "بەستەنە" باخچەوانی و تەکنۆلۆژیای کشتوکاڵی سەردەم، کە لەو پێشانگەیە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایانە و هەر کۆمپانیایەکی تر کە لە بواری تەکنۆلۆژیای کشوکاڵی کار بکات دەخرێتە ڕوو.