جارێکی دیکە سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیرا‌و سەرچاوەیەکیش لەنێو فڕۆکەخانەکە زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) کە لەسەرچاوەیەکی نێو فرۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی هەولێر دەستی کەوتووە، بەهۆی چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەوە جارێکی دیکە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆش وه‌ك پێشبینی كرابوو، خۆڵبارینه‌كه به چڕى هه‌ولێرى گرتەوە و مه‌وداى بینینى كه‌م کردەوە.