سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆس لەگەڵ سەرکۆماری ئەرمەنستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی دۆستانەدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرکۆماری ئەرمەنستان کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆیان دەربارەی خواستی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی بازرگانیی و وەبەرهێنان کرد.